کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئەلتاجی" بۆ جارێکی دیکە کرایە ئامانج

12:08 - 25 جۆزەردان 2720

پایەگای "ئەلتاجی" لە بەغدا کە هێزەکانی ئامریکا تێیدا جێگیرن، کرایەوە ئامانجی مووشەکیی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پایەگای "ئەلتاجیـ"ـی بەغدا کراوەتە ئامانجی مووشەکی، بەڵام ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی بەدواوە نەبووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ئەمە چەندەمین جارە "ئەلتاجیـ"ـی بەغدا لەلایەن ڕێژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمەوە دەکرێتە ئامانج.

لە دوای کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" فەرماندەی سپای قودس و "ئەبوومەهدی موهەندیس"، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە عێراق، هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر باڵوێزخانە و بنکەکانی ئامریکا زیاتر بووە.

هەر لەو پەیوەندییە و لە مانگی ڕەشەمەی ٩٨دا، هێرش کرایە سەر پایەگای نیزامیی ''ئەلتاجی'' لە عێراق. ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئامریکایی و سەربازێکی بەریتانیایی.