کوردستان میدیا: هەواڵدەریی فەڕانسە لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی، رێکخراوەی ئەلقاعیدە ساڵێک پاش مردنی ئۆسامە بنلادەن، لە رەوشێکی خراپ دایە.
لەو بارەوە کارناسانی گوتوویانە، مردنی بنلادەن و هەروەها هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە بۆسەر ئهندامانى تۆڕی ئەلقاعیدە له ناو خاکی پاکستاندا بۆتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە و لە ئاکامدا ژمارەی ئەندامانیان کەمی کردووە و ئێستاش تەنیا لە هەوڵی زیندوو راگرتنی خۆیان دان، هەروەها ئیمام ئەلزەواهیری جێگرێکی باش بۆ ئۆسامە بنلادەن نەبووە و توانای راگرتنی یەکگرتوویی ئەو رێکخراوەی نییە.
ژان پیر فیلۆ مامۆستای زانینگە لە فەڕانسە و نووسەری کۆپەڕی ئەقاعیدە گوتوویەتی: ئەوەی کە ئەلقاعیدە شانازیی پێوە دەکرد، \' ئۆسامە بنلادەن \' بوو، ناوبراو شتێکی جیاواز بوو و ئەلزەواهیری ناتوانێ جێگای ئەو بگرێتەوە.
ناوبراو گوتوویەتی: زەواهیری لە یەک ساڵی رابردوودا هیچ کردەوەیەی زانستیی ئەنجام نەداوە و هیچ بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە بنلادەن لە رێگای ڤیدیۆوە پەیامەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.
ئێستاش کە ئەلقاعیدە توانای ئەنجام دانی کردەوەگەلێکی وەکوو هێرشی ١١ى سێپتامبەر و ... هتد نییە و بەسەر گرووپە جیاجیا ناوچەییەکان دابەش بووە و لەو رێگایەوە دەیهەوێ متمانە بەدەست بێنن.
ئەو کارناسەی فەڕانسە دەڵێت: تەنیا لقی ئەلقاعیدە لە یەمەن توانيويهتى مەترسیی بێت بۆ ئەمریکا.
ئەو کارناسە دەڵێت: ئەلقاعیدە دەیهەوێ وا نیشان بدات کە بوونی هەیە و چالاکییەکانی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام لە راستیدا رێکخروای ئەلقاعیدە هەڵوەشاوەتەوە و بەرەو نەمان دەچێت.