کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریكا بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بنكەی ئەتۆمیی رێژیمی ئێران لە بووشێهر

16:22 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: لێپرسراوانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، بە پێی هێندی زانیاری بنكەی ئەتۆمی بووشێهر سەرقاڵی درووست كردنی پلوتونیومـە و ئەو لێپرسراوانە لەو باوەڕەدان ئەو مادەیە بە مەبەستی كاروباری نیزامی بەرهەم هاتووە.
رۆژنامەی وال استریت جورنال بڵاوی كردەوە، چالاكییەكانی بنكەی ئەتۆمی بووشێهر نیگەرانی و دڵەڕاوكێ‌ لای ئەمریكا درووست كردووە.
بەپێی دوایین رێككەتنامەی رێژیمی ئێران و رووسیە، پێویستە ئەو سووتەمەنیەی كە لە بووشێهر بەكار دێت، بۆ رووسیە بگوازرێتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، ئەو بنكە ئەتۆمییەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران توانای دروست كردنی ٢٤ بۆمبی ئەتۆمیی هەیە.
ماوەیەك لەمەوبەریش هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی كردبووە، ئاژانسی نێودەوەڵەتیی وزەی ناوكی لە دانیشتنێكی نهێنیدا گرتەیەكی ماهواره‌یی لە جموجۆڵ و چالاكییە ناوكییەكانی ئێرانی لە بنكەی پارچین بۆ ئەندامانی خستبووە روو.
دوایین وێنە كەلە كۆتایی مانگی گەلاوێژدا گیراوە، بینایەك پیشان دەدات كە بە بێرێزێنتی رەنگی داپۆشراوە و ئاژانس گومانی لەوە هەیە كەلە دەیەی رابردوودا رێژیمی ئێران تاقیكاریی تەقینەوەی چەكی ناوكیی لەو بینایە ئەنجام دابێت.
لەو پێوەندییەدا بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵتیی وزەی ناوكی لە بریتانیا رایگەیاندبوو: زانیارییە ماهوارەییەكان دەری دەخەن كە لەو دامەزراوەیە كۆمەڵێك چالاكیی گوماناوی لە گۆڕێ دایە.
رێژیمی تاران هەتا ئێستا لەبەر چالاكیی نهێنی لە دامەزراوە ناوكییەكان ٤ جار لەلایەن شۆرای ئەمنیەتەوە گەمارۆی نێونەتەوەیی خراوەتە سەر.