مامۆستا "ئەمین بەراری" مامۆستای بیرکاری لە قوتابخانەکانی "مەریوان" بەشێوەیەکی گوماناوی لە نزیک شاری "قوروە" ماڵاوایی لە دونیای زانست و بیرکاری کرد.
"ئەمین بەراری" لە بنەماڵەیەکی فەرهەنگی لە گوندی "دەرەکێـ"ـی سەر بە سەوڵاوا لەدایک بووە.
ناوبراو بڕوانامەی دوکتۆرای بیرکاری هەبووە و لە مەریواندا یەکێک له بیرکارە بە تواناکانی ئەو شارە بووە.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی هەورامان، مەریوان و فەرهەنگیاندا لە "دەرەکێ" بە خاک ئەسپێردرا.
بنەماڵەی ناوبراو باسیان لەوە کردووە مردنی "ئەمین بەراری" هەتا ئێستا ڕوون نییە و لە هۆکاری مردنەکەی بە گومانن.