![](/weney-mallperr/9574.jpg)
کوردستان میدیا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە دووتۆی بەیاننامەیەکدا سەرنجی چالاکانی ژینگە پارێزی و مەدەنیی کوردستانی رۆژهەڵات و خەڵکی کوردستان بە گشتی بۆ ئاگر کەوتنەوە و سووتاندنی لێڕەوارەکان و دارستانەکانی زاگرۆس رادەکێشێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەیاننامەکەی خۆیدا هوشداری بە رای گشتی و هەموو ناوەندە ئیداری و بەڕێوەبەرییەکان داوە کە قەیرانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە چی دیکە هیچ پاساوێک قەبووڵ ناکرێت.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا، لە بەرپرسان داوا کراوە کە هەرچی زووتر نیسبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان هەوڵی جیددی بگرنە بەر و بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم تاوانانە دەست بەکار بن.
لە درێژەدا لە هەموو میدیاکان، نووسەران و هونەرمەندان و هەموو چالاکانی مەدەنی داوا کراوە کە ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و فەرهەنگیی خۆیان بەڕێوە ببەن و لە بەرانبەر ئەم قەیرانە گەورەیە ئارام نەبن و هاودەنگ لەگەڵ بوونەوەرانی ناو ئاگرەکە دەنگ هەڵێنن و لە بێدەنگ بوون خۆ ببوێرن.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە کۆتایی بەیاننامەکەدا دووپاتی دەکاتەوە کە سەرەڕای هەموو بەربەست، کۆسپ و گرفت و هەروەها مەیدانی مینڕێژکراوەکانی کوردستان، چالاکییەکانی خۆیان بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی کوردستان بەردەوام دەکەن و لە هیچ هەوڵێک لەو پێناوەدا خۆ نابوێرن.
دەقی ئەم بەیاننامە بەم چەشنەیە:
دیسانهوهزاگرۆس که‌وتوه‌ته‌به‌ر په‌لاماری ئاگر.
زنجیره‌چیای زاگرۆس، ژینگه‌و ماوای هه‌زاران ساڵه‌ی مرۆڤ، وه‌ک دایکێکی ده‌هه‌نده و دلۆڤان له‌نێو دڵ و داوێنی پڕ به‌خششی خۆیدا، ژیانی با و باپیران و نه‌وه‌کانی ئێمه‌ی پاراستووه و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ئاوه‌دانی و ژینگه‌ی ده‌یان هه‌زار جۆر رووه‌ک و گیانله‌به‌ر بووه‌و وه‌ک چه‌ترێکی سروشتی له‌به‌رامبه‌ر پیس بوونی هه‌وا و ته‌پ و تۆز و ژه‌هر و کاره‌ساتی سروشتی و ناسروشتی، سینگی خۆی کردوه‌ته قه‌ڵغان و به‌دڵفراوانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ ژیان و ژینگه‌مانی پاراستووه.
به داخ و که‌سه‌رێکی گرانهوهئهم زاگرۆسه سه‌ر به‌رزه‌ی نیشتمان، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران زامی نه‌زانکاری و نابهرپرسانهیمرۆڤ، ئه‌مڕۆ تووشی ئاگرێک له نه‌زانی و سته‌می ناڕه‌وا بووته‌وه‌و زۆری نه‌ماوه به سووتانی هه‌موو سه‌رسه‌وزی و دارستانه‌کانی، سه‌رپاکی ماوا و ئاسایشی ژیانی مرۆڤ و رووه‌ک و گیانله‌به‌رانی دیکه‌ی به‌یه‌کجاری ببێتهخۆڵهمێش. وه‌ک ئاگادارن، له‌کۆتاییه‌کانی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له‌ده‌یان شوێن له دارستانه‌کان و له‌وه‌ڕگه‌کانی زاگرۆس، به تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، ئاگری گه‌وره که‌وتوه‌ته‌وه و خه‌سارێکی زۆر و قه‌ره‌بوو نه‌کراو به‌ر ئه‌و ژینگه‌و سروشتهکهم وێنه‌یه که‌وتووه.
بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، وه‌ک هه‌ست به‌پرسیارییه‌تی و ئه‌مه‌گناسی بۆ نیشتمان، هوشداری دهداتهبیر و ڕای گشتی و هه‌موو به‌رپرسانی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌و پارێزگا و سه‌رانسه‌ری وڵات،که‌ئه‌م قه‌یرانی ئاگر که‌وتنه‌وه‌ی دارستانه له زاگرۆس به تایبه‌ت مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، گه‌یشتوه‌ته ڕاده‌یه‌ک له‌وێرانکاری که ئیتر هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ و هه‌موو لایه‌ک له‌هه‌مبه‌ر ته‌نانه‌ت ئاگرێکی بچووکیشدا به‌توندی به‌رپرسیارن. به‌م بۆنه‌وه؛
له هه‌موو به‌رپرسانی ئیداری و یاسایی داواکارین تا له‌زووترین کاتدا بۆ کونترۆڵ و کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌کان و دۆزینه‌وه‌و راگه‌یاندن و سپاردنی به‌یاسای تاوانبارانی ئه‌م کاره‌ساته، هه‌نگاوی بهپهلهههڵ بگرن و ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیان که پاراستنی سروشت و ژینگه‌و ئاسایشی ژیانی سروشتی لهزاگرۆسدایه، به‌جێ بێنن.
له‌هه‌موو میدیا و ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌روه‌ها گشت نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و لایه‌نه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییه‌کان داواکارین،ئه‌رکی مرۆڤی، پیشه‌یی و فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌جێ بێنن و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م خه‌ساره گه‌وره و ژینۆسایدهسهوزه بێ ده‌نگ نه‌بن و ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ناڵه‌و زریکه‌ی ئه‌و گیانلهبهرههێلانهو کولانهسووتاوانهو به‌رپرسیاره‌تی و دڵسۆزی نیشتمانی خۆیان فه‌رامۆس نه‌که‌ن.
له‌هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌ی زاگرۆس به‌گشتی و خه‌ڵکی شار و گونده‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌تایبه‌تی داواکارین، بۆ پاراستنی سروشت و ژینگه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی ماوا و نیشتمانی باو و باپیرانمان هه‌ستیارتر بن و هه‌رچییان له‌ده‌ست دێ بۆ پارێزگاری له‌دارستان و ژیانی سروشتیی ناوچهکهدرێغی نه‌که‌ن و بۆ نه‌هێشتنی ئاگری دارستان و له‌وه‌ڕگاکان هاوکار و یاریده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بن.
له‌کۆتاییدا؛ ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا راده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو له‌مپه‌ڕ و کارشکێنی و مه‌یدانی مین و نابهرپرسیارهتییهک، به‌هه‌موو توانایهکهوهبۆ پاراستن و پارێزگاری له‌ژینگه‌و ژیانی سروشتی و سه‌رسه‌وزی دارستانه‌کانی ناوچه له‌هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێک درێغی ناکات و ئه‌وه‌ی بکرێت و پێویست بێت ئه‌نجامی ئه‌دات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
جۆزه‌ردانی ۲۷۱۵