کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی "مات" بەنیسبەت سەرکوتی خەڵک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕی

11:20 - 4 رەزبەر 2721

ئەنجومەنی "مات" بۆ ئاشتی، پەرەپێدان و مافی مرۆڤ، بەنیسبەت سەرکوتی خەڵک لەلایەن ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە چەک و کەرەستەی شەڕ، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و بەیانییەیەکی لەو پێوەندییەدا بڵاو کردەوە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە سەرکوتی چالاکانی مافی مرۆڤ، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە لێپرسینەوەی لێ ناکرێت.

ئەو ئەنجومەنە باسی لە سەرکوتەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە ئەحواز و بەلووچستان کردووە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوتی خەڵک بە شێوەیەکی دڕندانە لە چەک و کەرەستەی نیزامیی جۆراجۆر کەڵک وەردەگرن.

ئەو ئەنجومەنە بڵاوی کردووەتەوە، دەبێ بە زووترین کات لێپرسینەوە لە کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بکرێت.