کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنە مەدەنییەکانی سنە بەنیسبەت شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا هۆشدارایان دا

18:49 - 29 جۆزەردان 2720

ژمارەیەک لە ئەنجومەنە مەدەنییەکانی پارێزگای سنە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوو لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە لە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا نیگەرانن و بارودۆخی شارەکانی سنە قەیرانییە.

٧ ئەنجومەنی مەدەنیی پارێزگای سنە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوو لە کاربەدەستانی دامودەزگاکانی ئێران لە سنە نیگەرانی خۆیان لە ئاست شپرزەیی بارودۆخی خەڵکی کوردستان لەگەڵ شەپۆلی یەکەم و دووهەمی کرۆنادا دەربڕیوە.

کۆمەڵگای مەدەنیی پارێزگای سنه لەم نامەیەدا باسیان لەوە کردووە کە ئەم ڤایرۆسە ئەگەرچی لە شەپۆلی یەکەمدا توانی زەربەیەکی خراپ لە جەستەی کوردستان بدات، بەڵام لە شەپۆلی دووهەمدا خەریکە لەناومان دەبات.

 لەم نامەیەدا باس لە خراپیی دۆخی شاری سنە کراوە کە هێڵی سووری تێپەڕاندووە و کاربەدەستان لە خەودان و نایانهەوێ لەخەو هەستن.

لەم نامەیە دا باس لەوە کراوە کە ئەگەر دەوڵەت ناتوانێت خەڵک بپارێزێ با بە فەرمی ڕایبگەیەنێت هەتا خەڵک خۆیان ڕێگای چارەسەری بدۆزنەوە.

ئەو نامەیە لەلایەن "ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەری ڤەژین، دامەزراوەی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتی زاگرۆس، ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتی زاگرۆس،  ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان،  گرووپی شاخەوانی و ژینگەیی چلچەمە، حەوتەنامەی دەنگی کوردستان و کۆما کوردستانێ سەوز" بڵاو کراوەتەوە.