کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجوومەنی ""ئاسۆی ژیار" سەرکەوتووانە کۆتایی بە خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی هێنا

12:18 - 24 خەرمانان 2721

ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان لە شاری "ساحێب" سەر بە "سەقز" خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی، سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

لەو خوولە  فێرکارییەدا ٢١ کەس بەشدار بوون، کە لەلایەن "دەریا ئازەرپوور"، وانەکە بە ڕێنووسی ئارامیی زمانی کوردی وتراوەتەوە.

هەروەها لە کۆتایی ئەم خولەدا، بە پێدانی بڕوانامە و خەڵاتی کتێب، ڕێز لە بەشداربووان گیرا.

هەر ساڵ لە پشووی وەرزی هاویندا، دڵسۆزان و مامۆستایانی زمانی کوردی، خۆبەخشانە وانە بە خوازیارانی فێربوونی زمانی کوردی، لە گوند و شارەکان دەڵێنەوە.