کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجوومەنی ژیانی سەوزی سەقز، شەش بێچووە ڕێویی دوای تیمارکردن لەنێو سروشتدا ئازاد کرد

17:40 - 21 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردان، شەش بێچووە ڕێوی دوای دوو مانگ تیمارکردن و ئامادەبوونیان بۆ ژیانی ئاسایی، لەلایەن ئەنجوومەنی "ژیانی سەوزی" سەقزەوە لە چیاکانی گوندی کەسنەزانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو چالاکییە بە بەشداریی ئەنجوومەنەکانی "سەوزی چیا، پاژینی بانە، هیوای زانستی سەقز و نیشتمانی ساحێبی سەقز" و هەروەها گرووپەکانی شاخەوانیی "هەڵۆ، هەتاوی سەقز و ئافرۆدی شاری سەقز" و بە مێواندارێتیی ئەنجوومەنی ژینگەپارێژیی ژیانی سەوزی سەقز بەڕێوە چووە.

لەو چالاکییەدا یادی چوار ئەندامی گیانبەختکردووی گرووپی شاخەوانیی ئەنجوومەی سەوزی چیا بەرز ڕاگیرا و بەشداربووان لەسەر هاوئاهەنگیی خۆیان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان ئامادەیی خۆیان دووپات کردەوە.