''ئاندرێیاس شیده‌ر'' ئه‌ندامی پارلمانی ئورووپا لەسەر لیستی پارتی سوسیال دێموکراتی ئۆتریش له به‌یاننامه‌یەکدا هه‌ڵوێستی خوی به‌رانبه‌ر به ڕه‌شبگیری له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕاگه‌یاند.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان چالاکی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له کوردستانی ئێران لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
دیسان هه‌واڵی ترسێنه‌ر له کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌گه‌ن. له‌وە ناچێت زه‌بروزه‌نگی ڕێژیمی ئێران له کوردستان کۆتاییەکی هه‌بێت. ئه‌م شه‌پۆله له گرتن و زه‌بروزه‌نگ بو سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی ئێران پەیوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی ڕه‌یسی هه‌یه.
ڕێژیمی ئێران به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌یهه‌وێت لهلایەکهوه خه‌ڵکی کوردستان چاوترسێن بکات و به‌و جوره له ڕێگای زه‌بروزه‌نگ و گرتن و ڕفاندنه‌وه بێده‌نگیان بکات، لەلایەکی دیکه‌شه‌وه سەرنجی خه‌ڵکی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌سه‌ر ده‌یان کێشه‌ی سیاسی، ئابووری و ته‌ناهی لا بدات و وا نیشان بدات که ته‌ناهیی وڵات له کوردستان له مه‌ترسیدایه.
خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له چل ساڵه له به‌رانبه‌ر کرده‌وه دۆژمنکارییەکانی ڕێژیم و گوشاری لەڕادهبەدهری ئه‌و ڕێژیمه به‌رگری ده‌که‌ن. ئه‌م کرده‌وانه‌ی ڕێژیم ته‌نیا توانیویه‌تی وره و به‌رخۆدانی خه‌ڵک بەهێزتر بکات.
له ئێستادا پێویسته که کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌ره‌کانیان، هه‌روەها ڕێکخراوکانی مافی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ئه‌م کرده‌وانه‌ی ڕێژیمی ئێران به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان بێنه ده‌نگ و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و له پشت خه‌ڵکی کوردستاندا بووه‌ستن.
هه‌روه‌ها پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م کرده‌وانه‌ی ڕێژیم به‌توندی مه‌حکووم بکات و له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه گوشار بخاته سه‌ر ڕێژیم. ئه‌م گوشاره ده‌کرێت له ڕێگای گه‌مارۆی جۆراوجۆره‌وه ده‌سته‌به‌ر بکرێت.