کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندام پارلمانێکی ئورووپا داوای کردووە کە گوشاری زیاتر بخرێتە سەر ڕێژیمی ئێران

12:07 - 21 بانەمەڕ 2721

"هانا نویمەن" نوێنەرێکی پارلمانی ئورووپا خوازیاری گوشاری زیاترە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران.

ئەو نوێنەرەی ئورووپا لە توویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "ڕێژیمی ئێران لە جاران زیاتر کەسانی دووڕەگەزنامەیی دەسبەسەر دەکات، هەتا بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان کەڵکیان لێ وەربگرێت".

ناوبراو وتوویەتی: "مرۆڤەکان دەبنە تۆپی یاریی سیاسەتی زۆرەملێ و بێبەزەییانە، هەروەها خوازیاری ئەوەم گوشارێکی زیاتر بخرێتە سەر ڕێژیمی ئێران و بۆ ڕزگارکردنی کەسانی بە بارمتەگیراو هەوڵ دەدەم".

هەوڵی سپای پاسداران بۆ گرتنی کەسانی دووڕەگەزنامەیی و هاووڵاتییانی بیانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا نیشانی داوە کە ئێران بۆ ئەو کەسانە نائەمنترین وڵاتە.