کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بەبۆنەی ٢ی رێبەندان چالاکیان بەڕێوە برد

19:17 - 4 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: چالاكی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شار و شارۆچەكە و گوندەكانی كوردستان هەروا بەردەوامە.
ئەو شوێنانەی كە چالاكیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە:
سنە:

ئەندامان و تێكۆشەرانی حیزب و گەل لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە چالاكیی تەبلیغی بەربڵاویان لەم شوێنانەی خوارەوە بەڕێوە بردووە كە بریتین لە:
شارەدێی ئەوێهەنگ، هۆیە، سەرهۆیە، شارەدێی بێساران، هەرسین، دەگاگا، هەژگەرە، سۆفیان، شیان، جادەی سنە ــ مەریوان هەتا چەمتوار لە دەوروبەری سنە. هەروەها لە گوندی ئارەنان وێڕای بڵاوكردنەوەی تراكت و پوستێر و نووسینی دروشم، ئاگری ٢ی رێبەندانیان بەسەر چیاكانی دەوروبەری ئەو گوندە كردەووە.
نەغەدە:
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی مێهمانداری شاری نەغەدە چالاكیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد كە خۆشحاڵی خەڵكی لێكەوتەوە.
ورمێ:
شەقامی دوکتور قاسملوو، ناوەندی شار، تاریكە بازاری ورمێ‌، مزگەوتی سوننییەكان، شەقامی مەهاباد، مزگەوتی جامێعە لە ( كومر میدانە) ناسراو بە مزگەوتی حەسەنی و گوندەكانی دەلۆ و دەربەند و سەر رێگای قشلاق - تەرزیلوو, ناحیەی ترزیلوو و قەهوە قەباغ.