کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە

11:58 - 28 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر" و هەروەها پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "قەڵاتی شا" سەر به شاری مەهاباد بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "لوقمان مێهفەر" چالاکییان بەڕێوە برد و ڕایانگەیاند، هەتا دوایین هەناسەی ژیانمان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدە سەربەرزەکانمان دەمێنینەوە.

هەروەها جەختیان کردووەتەوە: "هاوکات ئێمە هەموو کات ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی کە لەلایەن حیزبە خۆشەویستەکەمان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێمان دەسپێردرێت".