ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "تاران"، بەمەبەستی ئاشناکردنی توێژی خوێندکار و ئاکادیمیکی کوردستان و ئێران لەگەڵ سیاسەت و ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکرات چەندین کتێبی تایبەت بە ڕێبەری شەهید دوکتور "قاسملوو" و چەند کتێبێکی دیکەی حیزبییان لەنێو زانکۆکانی چەند شاری کوردستان و ئێراندا بڵاو کردووەتەوە.
ئەوکتێبانە کە لە تاران چاپ و بڵاو کراونەتەوە بریتین لە: "کوردستان و کورد، چل ساڵ خەبات لەپێناوی ئازادی، تاڤگەی حەقیقەت بەرگی ١ و ٢، ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا، اندیشەهای دکتر قاسملو، بەشێک لە وتووێژەکانی مستەفا هیجری و نسکۆ و دابڕان".
ئەو کتێبانە لەنێو زانکۆکانی "تاران"، "تەورێز"، "کرماشان" و "سنە" و لە هەر کتێب ٥٠ بەرگ چاپ و بڵاویان کراونەتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و خوێنداکارانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێوە کراوە.