کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "دزەی مەرگەوەڕ"، پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:56 - 21 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی "دزەی مەرگەوەڕ"ی ورمێ، پەیامێکیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی "د.قاسملوو"، ڕێبەری نەمری گەلی کورد، بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێک وەک خوشەویستیی ڕێبەری گەورەمان دوکتوری نەمر "عەبدولڕەحمان قاسملوو"، کە دوژمن پێی وابوو بە تێرۆرکردنی، گەلی مافخوازی کورد لەنێو دەچێت، نەیدەزانی کە سیاسەت و بیر و باوەڕی ڕێبەرمان وا لە گەلی مافخوازی کورد دەکات کە هیچکات بە چۆکدا نەیەت و هەمیشە دوژمن بە چۆکدا بێنێت.

ئیمە لاوانی "دزەی مەرگەوەڕ"، وەک هەمیشە، دوژمنی گەلی کورد، ڕێژیمی ئێران، کە هەمیشە پێی وایە بە تیرۆرکردن کارەکانی خۆی پێش دەخات، مەحکووم دەکەین.

دوای ٣٠ ساڵ لە تێرۆرکردنی دوکتوری هەمیشە زیندوومان، هێشتا ڕێباز و بیر و بۆچوونەکانی لە نێو گەلەکەماندا زیندووە و ئەمەش بووەتە هۆی زیندووبوونی ناوی بۆ هەمیشە.

با دوژمنی گەلی کورد باش بزانێت کە گەلی کورد، هیوایەکی نوێیان بە ناوی "ڕاسان" لە مێشکدا هەیە، کە ڕووناکی دەدات بە گەلی ڕۆژهەڵات، کە هەتا بەدەستهێنانی مافە ڕەواکەیان کە ئازادییە، دەست لە تێکۆشان هەڵنەگرن.

گەلی ڕۆژهەڵات زۆر بەباشی لەو وتەی دوکتور قاسملوو کە فەرموویەتی: "گەلێک ئازادیی بوێت، دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات"، تێگەیشتوون و هەتا گەیشتن بە ئازادیش ئامادەن کە هەرچەشنە نرخێک وەک ئەوەی لە ڕابردوودا داویانە بیدەن.

سەرکەوتن بۆ پێشمەرگە و کوردستان و مەرگ و نەمان بۆ جاش و نەیارانی کوردستان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دزەی مەرگەوەڕ

٢٠ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی