کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار سەبارەت بە سەرکەوتنی خەڵک لە بایکۆتی هەڵبژاردنی ڕێژیم پەیامێکیان بڵاو کردەوە

18:27 - 29 جۆزەردان 2721

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتمانیانی بەڕێزی کوردستان و خەڵکی تێکۆشەری پیرانشار، شاری فەرماندە "ئیبراهم شێخاڵی، هەمزە بێهنام و ڕەحیم مەحموودی"

ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سپاس و پێزانینی خۆمان لە بابەت بایکۆت‌کردنی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، ئاراستەی خەڵکی پیرانشار و بەتایبەت خەڵکی ئاوایی شیناوێ دەکەین.

لە ڕۆژی هەینیدا خەڵکی بە شەڕەف و نیشتمانپەروەری شاری پیرانشار و بەتایبەت شیناوێ جارێکی دیکە بە ڕێژیمی داگیرکەریان نیشان دا ئەو شانۆیەی کە پلانی یەکجار زۆری بۆ داڕشتبوو بە تەواوی بایکۆت بکەن و خەڵکی شیناوێ یەکجار زۆر کەم هەتا ڕێژەی ٥٠٠ کەس لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداریان کردووە کە زۆربەی ئەو کەسانەش کە بەشداریان کردووە خزم و کەسی ئەو شۆرایانە بوونە.

ئەو کارەی خەڵک هۆشدارییەکی زۆر قورس بوو بۆ چڵکاوخۆرانی ڕێژیمی ئێران.

ڕێژیمی دیکتاتۆری خامنەیی خوێنڕێژ و جاشە خۆفروشەکان باش بزانن کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانمان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین.

پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەین.

ئەندامان و لایەنگرانی ڕێگای ڕزگاریخوازی و وەفادار بە شەهیدانی ڕێگای ئازادی لە پیرانشار

بژی کوردستان