کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە

11:46 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کامیاران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە پەیمانیان له‌گەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

 ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کامیاران، بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ــ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ــ پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمه ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیمانی خۆمان لەگەڵ ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان نوێ دەکەینەوە و درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانی ۱۰ی خاکەلێوه و هەموو شەهیدانی کوردستان و هەروەها درێژەدەری خەباتی نوێ حیزبەکەمان واتە ڕاسان دەبین.

سڵاو له بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زندانییانی سیاسی و پێشمەرگه قارەمانەکانمان