کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و پیشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "بەراندز" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە

16:33 - 1 بەفرانبار 2721

ئەندامان و پیشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "بەراندز"ی "ورمێ" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکی پرسە و هاوخەمییان ڕوو لە گەلی کورد بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

ئێمە ئەندامان و پیشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "بەراندز"ی "ورمێ" وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی و مەحکوومکردن سەبارەت بە شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" دوبارە لەگەڵ شەهیدان نوێ پەیمان دەکەینەوە و هیوادارین خوێنی شەهیدەکانمان بە فیڕۆ نەچێت.

هەروەها خۆمان لە سەنگەری بەرخۆدان دژ بە کردەوە جینایەتکارانەکانی کۆماری پەت و سێدارە بە بەختەوەر دەزانین و ئامادەیی خۆمان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەردەبڕین و لە پێناو نیشتمانمان گیان دەدەین.

سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان

مەرگ و سەرشۆڕی بۆ خۆفرۆشان و فاشیستانی ڕێژیمی ئێران

پەیام بۆ هەموو دڵسۆزانی کوردستان: تۆڵە، تۆڵە و تۆڵە و...