ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرزنرخاندنی ڕێبازی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکییەکی بەریندا و بە بڵاوکردنەوەی وەسيەتنامەى شەهيد "پيشەوا قازى" و دروشمگەلی وەک: "بژى حيزبى دێموكرات و سەركەوێ ڕاسان" و بڵاوكردنەوەی سىدیی ڕێوڕەسمی نەورۆزى ٩٤ له شاخەكانى كوردستان، بیر و فکری دێموکراتیکخوازانەی حیزبەکەیان لەنێو خەڵکی ئەو شارەدا بڵاو کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکییان لێ ئەنجام درابوون بریتین لە: "بناری تەرەغە، نێو باخەکانی سەدرئاباد، باخەکانی ئینگیج، بلواری ئازادگان، سێڕێیانی خاوەران، شەقامی سەید شوکرە، شەقامی سیلوو، شەقامی دوکتور قاسملوو تا شارەکی فەرهەنگییان و میراوای بۆکان".
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگای چالاکییە تەبلیغییەکانەوە پەیامی ئازادیخوازیی خۆیان بە خەڵکی نیشتماندۆست و خەباتدۆستی کوردستان دەگەیەنن.