کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

18:07 - 5 خەزەڵوەر 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بانە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێری شۆڕشگێڕی و هەڵدانی ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

لاوانی خەباتکاری شاری بانە بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزایی " قەڵای بابۆس"  بە نووسینی دروشمی "حیزبی دێموکرات تەنیا نییە، بانە پشتیوانییەتی"  پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تازە کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە بانە  ئامادەیی خۆیان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی ڕاگەیاندووە.