کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە شاری شنۆ پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێیان بڵاو کردەوە

12:44 - 29 رەشەمه 2719

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە نووسینی پەیام پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ دەکەن و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شنۆ، لە دووتوێی پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ، بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ حیزبی دێموکارات و ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێزی ئێمه پێشمەرگەکانی شار له شنۆوه بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوه لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات.

 بۆ جارێکی تر لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیمان نوێ دەکەینەوه و سوێند دەخۆین به خوێنی پاکی شەهیدان و به ئاڵای پاکی کوردستان هەتا دوایین هەناسه، درێژەدەری ڕێگایان بین و ئەرکەکانمان  لە پێناو خزمەت بە خاکی کوردستان و لە ڕێبازی حیزبی دێموکراتدا بەباشی بەجێ بگەیەنین.

پیرۆزبایی لە گەلی کورد، له هەموو بەشەکان، بهتایبەت خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و سەرجەم ئەندامان و کادر و پێشمەرگەکانی شار و شاخ دەکەین.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

سڵاو بۆ شەهیدان "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی"

بڕووخێت ڕێژیمی تاریکپەرستی ئاخوندی

مەرگ و نەمان بۆ تێرۆریستان

پێشمەرگەکانی شار له شنۆ

نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی