کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە شارەدێی ئەویهەنگ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

11:44 - 19 گەلاوێژ 2720

ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەدێی ئەوێهەنگ سەر بە ژاوەرۆی سنە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پیرۆزبایی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە بونەی ٢٥ی گەلاۆیژ ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، ڕێبەرایەتیی حیزب، کادر و پیشمەرگە و بنەماڵەکانیان، زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەکەین .

ھیوادارین حیزبی خۆشەویستمان لە بەرەوپیشبردنی ھەرچی باشتری خەباتی ڕەوای گەلەکەمان سەرکەوتوو بێت و بە ھەوڵ و تێکۆشان بگەینە ئامانجەکانمان و بە ھیوای ئەو ڕۆژەی جێژنی سەرکەوتنی ھێزی ڕاسان بە سەر ڕێژیمی جەھل و تاریکیی کۆماری پەت و سیدارەی ئیسلامیدا لە ڕۆژھەڵات بگرین.

بڕووخێ کۆماری تاران، مەرگ و نەمان بۆ تاریک پەرەستانی جەماران