کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ۱۳ و ۱٤ی خاکەلێوە، پۆلێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، سەردانی گۆڕستانی "شەبەک"، هەڵکەوتوو لە نێوان گوندەکانی "خوڕخوڕە"، "گاپیس" و "قەرەداغ" و گۆڕستانی "سەری باغچە" هەڵکەوتوو لە گوندی "گردیاقوبـ"ـیان کرد.
ئەندامانی حیزب لەو یادکردنەوەدا بە ڕۆیشتنە سەر گڵکۆی شەهیدان لەو گۆڕستانەدا و بە دانانی گوڵ و جامانە لەسەر گڵکۆیان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ رێبازی پیرۆزیان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە و بەلێنیان داوە تا وەدیهاتنی ئامانجی پیرۆزیان درێژەدەری ڕێگایان بن.
سڵاو لە شەهیدانی رێبەر و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل و نیشتمان!
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکیان!
هەزاران سڵاو لە دایکانی نیشتمان، کە ڕۆڵەکانیان بەخشیوە بە بارەگای ئازادی کورد و کوردستان!
بەرز و پیرۆزبێت ناو و یاد و ڕێبازیان!
پڕ ڕێبواربێت ڕێگای پڕ لە شانازی و سەروەرییان!
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێرانی مهاباد!