کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە، بۆ جارێکی دیکە ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، باڵندەکانی کۆساڵان لە شاری پاوە، بۆ جارێکی تر ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و پشتیوانیی هەمیشەیی و بەردەوامیی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە دەربڕیوە.
لەم چالاکییەدا جامانە لەملانی شار، لە شاری پاوە، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە دەکەڵێکی تەلەفزیۆنی، لەسەر "هەواری کۆتێڵ"، لە بناری ئاتەشگا، بەرانبەر شاری پاوە و گوندەکانی: "خانەگا، بەندەرە و دووریسان" هەڵکرد، کە تەواوی ئەو ڕۆژە ئاڵای کوردستان لەو شوێنە شەکایەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی کوردستان، بەردەوام بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و بە شێوەیەکی بوێرانە، پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن.