کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دیموکرات لە قوروە ئارمی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان هەڵ کرد

11:03 - 21 رەشەمه 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری قوروە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا، ئارمی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لەسەر دەرگای پایگای بەسیجی چەمران لەنێو شاردا هەڵ کرد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ئامادەیی خۆیان بۆ هەرچەشەنە ئەرکێکی حیزبی دووپات دەکەنەوە و بە دوژمنانی گەل دەیسەلمێنن کە هەتا وەدەیهاتنی ئامانجەکان دەست لە تێکۆشان هەڵ ناگرن.