کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات ئاڵای کوردستان شەکاوە ڕادەگرن

12:28 - 6 گەلاوێژ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکییەکی تەبلیغیدا بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەپیریی ٢٥ی گەلاوێژەوە چوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "پیرانشار" لە چالاکییەکی تەبلیغیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لەسەر تاڤگەی "کانی ڵۆسە" هەڵ کرد.

ئەو شوێنەی کە بە دەستی ئەندامانی دەروەستی حیزب ئاڵای کوردستان هەڵ کرا، شوێنێکی هەڵدێر و ئەستەم و بەرانبەر بە بنکەیەکی سپای تێرۆریستی پاسداران بووە.

فەرماندەی ئەو بنکەیەی سپای تێرۆریستی پاسداران پێشتر لە دەستی بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بەناوی "حاسڵ ئەحمەدیـ"ـدا بووە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا خەڵکی کوردستان بۆ بەپیرەوەچوونی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ڕێزیان لەو یادە گرتووە.

هەروەها کۆمەڵێک لە کەسایەتی و لایەنە سیاسییە ناسراوەکانی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە پیرۆزبایی ئەو یادەیان لە تێکۆشەرانی ئەو ڕێبازە کرد و بەو بۆنەوە پەیامیان بڵاو کردەوە.