کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کاک لوقمان مێهفەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:21 - 23 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردەشت، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی یاد و ناوی شەهید لوقمان مێهفەر، تێکوشەری دێرین و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە شوێنە گرینگەکانی ناو شاری سەردەشت لەسەر درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهید لوقمان جەختیان کردەوە.

هاوکات ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری گوێکتەپە لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پەرۆشبوونی خۆیان بۆ شەهید لوقمان مێهفەر دەربڕی و یاد و ناویان بەرز ڕاگرت.

هەروەها ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە لە یادی شەهید لوقمان مێهفەر، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و کرۆنشبردن بۆ ئاڵا و جامانە، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.