لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری پیرانشار چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیراشار لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندەکانی: "گڕڕەحمەت، کانی ئەشکەوت، تەرکەش، کەوپەڕ، بادیناوێ، نەمنجێ، گردیمانە، خراپە، قروچاوێ، توژەڵە و سەیرانگای بادیناوێ'' بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت چالاکیی بەربڵاوی تبلیغییان بەڕێوە برد.
هاوکات ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان، بەو بۆنەوە چالاکیی تبلیغییان بەڕێوە برد.
''تابڵۆکانی جادەی بۆکان بۆ میاندواو، لە زانکۆی پەیامی نوور تا گوندی سەوڵی تەپەی میاندواو، گوندەکانی ڕەحیم خان، سەراو، گوێکتەپە، قازانلوو و شاری سیمینە و هەروەها گوندەکانی ڕێگای بورهان وەکوو سەدرئاباد، خوراسانە، قەرەکەند، عیسا کەند و سەهۆڵان''، ئەو شوێنانەن کە لە ناوچەی بۆکان بە شێوەی بەربڵاو تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژی لێ بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە شارۆچکەی ''قەرەمووسالی'' سەر بە شاری بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی جارێکی دیکە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت و خەباتی ڕوژانی سەخت و دژواری ڕۆڵەکانی خۆیان و خەباتی حیزبەکەیان لەنێو دڵی خەڵکدا زیندوو کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "پارکی شارۆچکەی قەرەمووسالی و کۆڵانەکانی دەوروبەری ئاویی گۆکتەپە، ئەرمەنی بڵاغی، ڕەحیم خان، ئوزنقشڵاق، سەراو و کانی کوزەڵە".