کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

17:38 - 22 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی ڕێبەری بلیمەت و ناوداری کورد دوکتور ''سادق شەرفکەندی'' و هاوڕێیانی لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شاری "سنە" تێکوشەرانی دێموکرات لە گەڕەکەکانی ''غەفوور، شارەک سەعدی، شارەک، باوەرێز، ئاوایی قوڵیان و نەنەڵە'' زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردووەتەەوە و پێداگەرییان لەسەر ڕێبازی شەهیدان دووپات کردوە.

ئەندامانی دڵسۆز و چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ''دێولان و لەیلاخی'' سنە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دوکتور ''شەرەفکەندی'' تراکت و پۆسرتێری تایبەتیان بڵاو کردوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''کەریم ئاوا، تازاوا، سراوقات، جادەی نێوان دێولان کامیاران، جادەی نێوان دێولان سونقور، هەروەها بەشێکی زۆر لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شارەدێی بڵوان،  ئاوای لەیلاخ، ناوشاری دێولان گەڕەکی شافعی، گەناوە، جادەی بلوار جاشەکان، بلوار کشاوەرز، بلوار شافعی، شەقامەکانی نەخۆشخانەکانی بەناو "شوهەدا"ی شارەدێی بڵوان ئاوا، ئاوایی کێلەگلان، هەوارپان، ڕمشت و دگن''.

لە ناوچەی شاماتی مەهاباد لە گوندەکانی ''قوڵەسەن و بەفرەوان'' تێکۆشرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستیری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، یادی شەهیدانی "میکونووسـ"ـیان بەرز ڕاگرت و  بۆ جارێکی دیکە تێرۆریزمی دەوڵەتی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هاوکات ئەندامانی تێکوشەری حێزبی دێموکرات  لە گۆندی ''بێژاوێ'' سەر بە شارێ شنۆ چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو گوندە بە بڵاوکردەنەوەی تراکت تایبەت بە ٢٦ێ خەرمانان و وێنەی شەهید ''عوسمان مستەفاپوور'' و هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پەیمانیان لەگەڵ شەهید دوکتور ''سادق شەرفکەندی''  و تازەترین شەهیدی حیزبەکەمان شەهید ''عوسمان مەستەفا پوور'' و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی نوێ کردوە و بەڵێنیان دا هەتا سەر درێژەدەری ڕێگا شەهیدان بن و تا سەرکەوتنیش دەست لە خەبات هەڵ نەگرن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شنۆ پشتێوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیاریکی حیزب دەربڕی.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە ''سێڕیانی شیناوێ، سەرین چاوێ و گوندی گەزگەسک'' لە چاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا یادی دوکتور ''سادق شەرەفکەندیـ''ـیان بەرز ڕاگرت و هەروەها بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید ''عوسمان مستەفا پوور'' نوێترین شەهیدی گەڵەکەمان پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەردەشت بە هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پشتیوانی خۆیان لە خەباتی میللی -دێموکراتیکی گەڵی کورد دووپات کردەوە.