ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز بەبۆنەی کۆچی دوایی میرزا ''حوسێن شەریفی'' باوکی شەهید "ڕامین"، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنە:
بە داخێکی زۆرەوە کەسایەتیی گەورە، میرزا ''حوسێن شەریفی''، باوکی پێشمەرگەی ناوداری گەلەکەمان شەهید ''ڕامین شەریفی'' کۆچی دوایی کرد و ئێمە ئەندامان و پێشمەرگەکانی سەقز پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەرایەتیی حیزب و هەموو ئەندامانی حیزب دەکەین.
میرزا ''حوسەینی شەریفی'' کەسایەتییەکی دێموکرات و حیزبییەکی دڵسۆز بوو و کۆچی دوایی ئەو گەورە پیاوە خەسارێکی مەزنە.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی پەت و سێدارە.
بە هیوای تۆڵەسەندنەوی خوێنی شەهیدانمان و بە ئاوات گەیشتنی دڵی سووتاوی باوک و دایکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.