ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "بانە'' بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
تیکۆشەرانی دێموکرات شارۆچەکەی "کانی سوور" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەوروەها لە "شنۆ" لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە لە گوندی "بێمزوورتێ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی توندی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.