کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پێشوازییان لە نەورۆز کرد

18:33 - 4 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی جێژنی نەتەوەیی نەورۆزی کوردەوارییان پیرۆز ڕاگرت.

تیکۆشەرانی دێموکرات لە کوچە و شەقامەکانی نێو شاری بۆکان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی ئەو ڕۆژە نەتەوەییەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''پارکی ساحلی، شەقامی نەخۆشخانەی تازە، پارکی شەقایەق، سێڕێیای پاڵەوانی، کوچە و کۆڵانەکانی مەجبورئاوا و قوتابخانەی ١٢ی فەروەردین، پایگای بەسیج، مەسکەنی مێهر ڕووبەڕووی پایگای بەسیج و شەقامی سی مەتری''.

هاوکات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی توندی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی پر شکۆ جێژنی نەتەویی نەورۆزیان بە ئاڵا و هێمای نەتەوەیی جێژن گرت.