ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو''، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە بۆکان بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو''، پێشمەرگەکانی شار لە پەیامێکدا تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.
قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمگەلی: ''لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان درێژەدەری ڕێبازی قاسملوون'' و ''ڕاسان فەلسەفەی ڕێبازی قاسملووە'' یادی ڕێبەری نەمر دوکتور'' قاسملوو''یان بەرز ڕاگرت و پێداگرییان لەسەر پتەوکردن و درێژەدانی خەباتی شاخ و شار کرد.