کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە تیکاب چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:24 - 8 جۆزەردان 2722

ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوێستانەکانی ناوچەی تیکاب بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە کوێستانەکانی ''ماینبڵاغ، دووهاچە و کوێستانەکانی هەوشار'' کە خەڵکێکی زۆر ڕووی تێ دەکەن، ئەو چالاکییەیان بەڕێوە بردووە.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بەردەوام لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شیوازی جۆراجۆر لە ڕاستای بەرەوپێشبردنی جوڵانەوەی میللی- دێموکراتیکی کورد کار و چالاکی ئەنجام دەدەن و بە داگیرکەرانی کوردستان دەیسەلمێنن کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

هەر لەو پێوەندییەدا تیکۆشەرانی دێموکرات ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان لە ناوچەی بانە، شنۆ و تەنگیسەر بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.