ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی و لە نزیک کێوی ''ئاربابا'' ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گۆڕستانی ''تەرخانئاوا'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە.
پێشمەرگەکانی شار لە گوندی تەنگیسەر بە دانانی وێنەی ڕێبەری شەهید دوکتور ''قاسملوو'' و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان نیشان دا.
هەروەها لە پەیامێکدا بڵاویان کردەوە کە هەڕەشە لەو جاش و خۆفرۆشانە دەکەن کە لەو گوندە دەبنە کۆسپ لەسەر ڕێگای خەبات و تێکۆشان. هەروەها هەڕەشە لەو کەسانە دەکەن کە پەرە بە بڵاوکردنەوەی مادە سڕکەرەکان لەو گوندە دەدەن و تێکەڵ بە پیلانی قێزەوەنی ڕێژیمی ئیسلامی بوونە.
هاوکات ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهید ''شەماڵ مەحموودی'' لەگەڵ شەهیدان کورد و کوردستان یەک لەوان شەهید ''هیدایەت عەبدوڵڵاپوور'' و شەهید ''کەماڵ خزری'' پەیمانیان نوێ کردەوە و پشتیوانی و وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.