ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ''حسەین ئاوای'' سنە لە پەیامێکدا ڕەشبگیری و دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییانی کوردیان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد؛ هەروەها بە هەڵ کردنی ئاڵای کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن کۆماری پەت و سێدارە بە درێژایی تەمەنی پڕ لە دوژمنکارانەی خۆی دژ بە دانیشتوانی ئێران بەگشتی و بەتایبەت خەڵکی کۆڵنەدەری کوردستان هیچکات لە کوشتن، زیندانیکردن، دەستدرێژی، بێڕێزی و ماڵوێرانکردنیان خۆی نەبواردووە و بە دڕندانەترین شێوە پەلامار بۆ مان و مەوجوودیەتی دەبات.
بۆیە ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بەم ڕەشبگیرییانەی ڕێژیم و هەروەها بێڕێزیکردنیان بە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد کە هیچ بنەمایەکی نییە، مەحکووم دەکەین و ئامادەیی خۆمان لەمەڕ هەر چەشنە فیداکاری و گیانفیدایی دەردەبڕین و دیسانەوە لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانمان پەیمان نوێ دەکەینەوە .
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان
بڕووخێت ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامیی ئێران
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سنە؛ ناوچەی حسەین ئاوا