ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی تێرۆركرانی شه‌هید دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی حیزبی دێموکرات كرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانییانی خۆشه‌ویستی كوردستان!
به نزیكبوونه‌وه له ساڵیادی شه‌هیدكردنی ڕێبه‌ری سه‌ركرده دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی، ئێمه وه‌كوو ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ ڕێبازی پڕسه‌روه‌ریی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێگایان تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان به‌رده‌وام پڕ ڕێبوار بێت.
به‌رز و بەڕێز بێت یادی شه‌هیدانی میكۆنووس
ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌رده‌شت