پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریست و کوردکوژی ئێرانەوە لە سێدارە درا، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە
ئێمە پیشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر قوربانی" و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گەلی کورد بەگشتی دەکەین و ئەو جینایەتەی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئیران مەحکووم دەکەین.
هەروەها پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگا و ڕێبازی شەهید "حەیدەر" و شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان دەبین و دەست لە خەبات هەڵناگرین.
سەرشۆڕی و نەمان بۆ دوژمنانی نەتەوەی کورد
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای کورد
بژی حیزبی دێموکرات