ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە و بەم بۆنەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا سەری کڕنۆش لە بەرانبەر ڕۆحی بەرزی شەهیدەکانمان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دادەنەوێنین. لەگەڵیان پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە سەروەرییان بین .
سڵاو دەنێرین بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و زیندانییانی سیاسی و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران .
ڕێژیمی جینایەتکاری ئاخوندی لە زەلکاوی کردەوە قیزەونەکانی خۆیدا بەرەو لەنێوچوون دەچێت. کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ناوەرۆکی پوچەڵ و بێ واتای تێگەییشتوون و ڕێژیم ناتوانێت ئەو داڕمانە بشارێتەوە یان پێشی پێ بگرێت .
شار وەک هەمیشە ئامادەیە لە یەکەم هەلی گونجاودا تۆڵەی شەهیدانی کوردستان بکاتەوە و بۆ تێکەوەپێچان و لە گۆڕنانی حاکمییەتی توتالیتێری تاران شەقامەکانی شار دەوری یەکلاکەرەوە بگێڕن .
نەمری بۆ شەهیدان، سەرکەوتن بۆ کوردستان
ڕووخاوتر بێت کۆماری پەت و سێدارەی ئاخوندی
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز