ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
ڕێژیمی تێرۆریست و دیلکوژی ئاخوندی تەنیا چەند کاتژمێرێک لە پاش ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، کاک "حەیدەر قوربانیـ"ـی شەهید کرد .
ڕێژیمی ترسنۆک و گورگەمێشی ئاخوندی بەبێ لەپێشچاوگرتنی ئوسول و پرەنسیپە ئینسانییەکان و لە پێش چاوی وڵاتانی ویژدانمردووی جیهان درێژە بە جینایەتەکانی خۆی دەدا ت.
شەهید حەیدەر قوربانی نموونەی جوانی تێکۆشەرێکی بە ئەخلاق و بە کردەوەی شارە کە هەتا دواساتەکانی ژیانی بە عەشق بە کوردستان و ئازادیی نەتەوەکەیەوە ژیا و هەر وەک لە فەرمایشەکانیدا دیارە هیچکات ورەی دانەبەزی و لە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و خزمەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەشیمان نەبووەوە .
ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی تازەترین شەهیدی حیزبەکەمان و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەکەین. هەروەها پەیمانی وەفاداری لەگەڵ حیزبەکەمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا دواپشوو درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بین .
نەمری بۆ شەهیدان، سەرکەوتن بۆ کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ جەلادە ئینسانکوژەکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئاخوندی