ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزباییکردنی ئەو ڕۆژە، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە ٢٦ی سەرماوەز، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان، سڵاو لە ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، سڵاو لە کەمئەندامان و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و زیندانییانی سیاسیی خوڕاگر.
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز بەبۆنەی ھاتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگەکان، کەمئەندامانی حیزب، بنەماڵەی شەھیدان و ئەندامانی حیزب دەکەین و سوێند دەخۆین بە گیانی پاکی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، هەتاکوو گەیشتن بە لووتکەی ئازادی، وەفادار بە ڕێبازی ڕێبەرانی مەزن، قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی بین.
سەرکەوێ ڕاسان
سەرکەوێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز