ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز، بە نووسینی دروشمی حیزبی و هەڵدانی ئاڵای کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە ئەرکێک ڕاگەیاند.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەقز، ڕۆژی شەممە، ٦ی بانەمەڕ، بە نووسینی دروشمی حیزبی و هەڵدانی ئاڵای کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە و چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: ''كێوه‌كانی كه‌لی با، كانی با، دوو برا و سوڵتان، سه‌ر به گونده‌كانی گۆگجە، شاقه‌ڵا، تەوهکەڵان و نێرگهسهڵه''.
لەم چالاکییەدا دروشمەکان بریتیی بوون لە: ''بژی حدكا'' ، ''بژی راسان'' ، ''نه‌مان بۆ ڕێژیمی په‌ت و سێداره'' و ''بڕوخێ ڕێژیمی ئاخوندی و كۆنه‌په‌رست''.