کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "سەلاس باوەجانی" ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی

17:35 - 8 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "سەلاس باوەجانی" ڕایانگەیاند: "بەوپەڕی گیانبازی و فیداکارییەوە ئامادەی بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبین کە پێمان بسپێردرێت".

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری قارەمانپەروەری "سەلاس باوەجانی" ڕایانگەیاندووە: "لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو، پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوە و ئامادەین لە ڕێگە و ڕێبازی شەهید دوکتور قاسملووی ڕێبەردا هەموو کات وەفادارانە خزمەت بکەین".

لە درێژەی پەیامی ئەندامانی دڵسۆزی حیزب لە سەلاس باوەجانیدا هاتووە: "تیربارانکردنی شەهید هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەتوندترین شێوە مەحکووم دەکەین و تا دوا هەناسەی ژیانمان درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاریی کوردستانین".