کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سەڵماس، سەبارەت بە لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:30 - 29 سەرماوەز 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەڵماس، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو لە ئێوە ‌هاوڕێیانی شۆڕشگێڕ

ئێمە لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "سەڵماس" وێڕای مەحکوومکردنی جینایەتی بەخۆفی لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی"، پێشەکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر" و حیزبی شۆڕشگێڕی خۆمان دەکەین و ڕایدەگەیەنین، پتر لە جاران پەرە بە چالاکییە حیزبییەکانمان دەدەین و لەپێناو تۆڵەسەندنەوە ئامادەین هەر شێوە ئەرکێکی پێسپێردراو ئەنجام بدەین.

هیوادارین خودای گەورە سەبر و گەورەیی و خۆڕاگری بەو بنەماڵە ئازیزە ببەخشێت