کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "شاروێران" پەیامێکیان سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" بڵاو کردەوە

16:31 - 1 بەفرانبار 2721

ئەندامانی حیزب لە گوندی "گابازەڵە"ی شاروێرانی مەهاباد، سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ڕێژیمی ڕەشبین و مرۆڤکوژی ئێرانەوە پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

دیسان دەستی ڕەش و تاوان لەژێر عەبای شەمشەمەکوێرە تاریکپەرستەکان هاتە دەرەوە و تاوانێکی ڕەشی دیکەیان خولقاند.

"حەیدەر قوربانی" مڵکی هەموو کوردستانە و هەموو خەڵکی کوردستان خوێنگر و تۆڵەستێنی شەهید "حەیدەر"ن.

ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە گوندی "گابازەڵە"ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد،  وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید "حەیدەر" و ئەندام و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حیزب پەیمان نوێ دەکەینەوە و بە ورەی پۆڵایین و بیر و باوەڕێکی چەسپاو هەتا سەر درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بین.