کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز پەیامێکیان بڵاو کردەوە

13:01 - 21 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی  قاسملوو نوێکردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، سڵاوتان لێ بێت.

لە سیهەمین ساڵی شەهیدکرانی دوکتور قاسملووی نەمردا، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداریتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە هەتا دواهەناسە درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان بین.

دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کاریزمای نەتەوەی کورد، نموونەی بێوێنەی ئاشتیخوازی و شۆڕشگێڕی و فیلسووفی بلیمەتی سیاسەتی جیهانی بوو کە بەداخەوە بە دەستی ڕێژیمی تێرۆریستی ئاخوندی و لەپێش چاوی قازانجپەرستانی جیهان، بە جەستە شەهید کرا.

ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران بە ئەشکەنجە و گرتن و شەهیدکردن، هیچکات ناتوانێت نەتەوەی کورد لە ڕێبازی قاسملووی ڕێبەر پاشگەز بکاتەوە، بۆیە قاسملوو لە ڕێبازدا هەمیشە  زیندووە.

لە ڕێگای ئێوەی بەڕێزەوە، سڵاو و سپاسی خۆمان پێشکەش بە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و هونەرمەندانی دەروەست و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە دەرەوەی وڵات دەکەین کە بە ڕێپێوانی پڕخرۆش و جەماوەری لە شاری بروکسێلدا پیشانیان دا کە ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە هەموو ڕەهەندەکانیدا دژ بە تێرۆر و تاریکی، بە باشترین شێوەی مومکین، بەردەوامە.

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئیران،

سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز‎