کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:46 - 30 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیم، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی پێنجشەممە، ٢٩ی خاکەلێوە، ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی"گوێک تەپە"، سەربە شاری مەهاباد، بە بۆنەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیم و پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی گوێک تەپە سەربە شاری مەهاباد، تراکت و پۆستێری تایبەت بە "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانـ"ـیان بڵاو کردەوە.

لە دوای ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بەفەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساند، حیزبی دێموکراتی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی لەم بڕیارە دەربڕی. 

هەروەها، بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، لە لایەن خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانەوە پێشوازێکی بێوێنەی لێ کرا.