کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبیان کرد

12:52 - 25 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی بۆکان، سەقز، بانە، مەهاباد، ورمێ، پیرانشار، پاوە و گوندی بۆڕیەری مەریوان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبیان کرد.

ناوەڕۆکی ئەو پەیامانە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی یادی ۷٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتیی حیزب، کادر و پێشمەرگە، لایەنگران و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین.

لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل و بەڵێن دەدەین هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە شانازییان بین.

دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ڕاسانێکی مودێڕن بوو کە بزاڤی نەتەوایەتیی کوردی بردە قۆناغێکی نوێ و پڕ لە دەستکەوتەوە.

پێشەوا "قازی محەممەد" سێمبولی هەمیشە زیندووی پێشمەرگەیەکی ڕێبەرە کە بۆ هەتاهەتایە لە دڵی کوردستان و کورددا دەمێنێتەوە.

ئێمە وەک هەمیشە شانازی بە مێژووی حیزبەکەمانەوە دەکەین و سەری کڕنۆش لە بەرانبەر شەهیدان و بنەماڵەکانیان دادەنوێنین و بەڵێنیی وەفاداری و درێژەدانی خەبات لە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

بەردەوامی بۆ ڕێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری تێرۆریستیی ئاخوندی