ئەندامانی تێکۆشەر و نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەراندنی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
گه‌لاوێژ
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ک ٢٤ مزگێنیت پێ بێ
مژده‌ی ئازادی سه‌رکه‌وتنی گه‌ل
وه‌ڵات دابگرێ بێ بیبا بۆ گه‌ل
بۆمان پێک بێنه شادی یه‌کی تر
هه‌ر وه‌ک ٢٥ بۆمان ئامانج بێ
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ک ٢٤ مزگێنیت پێ بێ
مێژووی شه‌هیدان مانگی پیرۆزی
بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد دووهه‌م نه‌ورۆزی
گه‌لاوێژ بۆمان تۆ جێی شانازی
دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی قازی
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ک ٢٤ مزگێنیت پێبێ
هه‌ژار و نه‌دار لایه‌نگری تۆن
مه‌لا و کرێکار به هیوای ئهتۆن
چاویان له ڕێیه یارانی دڵسۆز
بۆیان پێک بێنی شادی گه‌ل و هۆز
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ک ٢٤ مزگێنیت پێ بێ
به ناوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، به‌بۆنه‌ی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له نه‌ته‌وه‌ی کورد، کادر و پێشمه‌رگه و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه تێکۆشه‌ره ده‌که‌ین.
یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وته زێڕینانه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران به‌خۆیه‌وه بینی، له مانگی گه‌لاوێژدا وه‌دی هات و له ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، یه‌که‌مین حیزبی مودێڕن و پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ڕوونی سیاسی هاته نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له کوردستاندا.
حیزبی دێموکرات، یه‌که‌مین حیزبی سیاسی بوو که ویست و داواکانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به شێوه‌یه‌کی دێموکراتیک گه‌ڵاڵه کرد و دێموکراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی و داکۆکیکردن له مافی مرۆڤ و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرده جه‌وهه‌ری ئامانجه‌کانی.
جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا له قۆناغێکی تایبه‌تی تێپه‌ڕ ده‌بێت که به خۆشییه‌وه به‌شێک له کوردستانی داگیرکراومان نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کی پێوه دیاره. هه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی باشووری کوردستان‌مان دوژمنانی زیاتر تووشی نگرانی کردووه، دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان له قه‌یرانێکی زۆر دژواری نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدا ده‌ژین، له جاران زیاتر خه‌ریکی پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی نهێنین بۆ سه‌ر گه‌لی کورد، به‌تایبه‌ت ڕێژیمێکی داگیرکه‌ری وه‌ک کۆماری ئیسلامیی ئێران که له‌ژێر گوشاری زۆری وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ڕێکخراوه‌کانی چاودێریی مافی مرۆڤه، هه‌روه‌ها له نێوخۆشه‌وه له‌ژێر گوشاری زۆری خه‌ڵکدان، ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌ش هه‌ر وه‌ک ساڵه‌کانی سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌رکاریانه‌وه، به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵک و به بڕینه‌وه‌ی به‌ندی درێژخایه‌ن و لەسێداره‌دانی لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان سه‌رقاڵی چاوترسێنکردنی خه‌ڵکن، به‌ڵام گه‌لی کورد له مێژه به دوژمنانی سه‌لماندووه که له‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی ئه‌واندا سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ده‌ست هێناوه و به‌و کرده‌وه دژه مرۆڤایه‌تییه‌ی ئه‌وان به چۆکدا نایه‌ن و گڕی ئاخری خه‌باتمان له جاران به‌تینتر ده‌بێت.
زۆر پێویست و زه‌رووره که لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا، هه‌نگاوی به‌په‌له هه‌ڵ بگرن بۆ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌تایبه‌ت به پرۆژه و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ڕوون و شه‌فاف حیزبی دێموکرات یه‌کگرتنه‌وه بکات، گه‌ر له‌مه زیاتر درێژ بێته‌وه ڕه‌نگە خه‌سار بکه‌وێته نێو خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کان که ئه‌مه‌ش هیوای داگیرکه‌رانه، که‌وابوو با به یه‌کگرتنه‌وه دڵی گه‌ل شاد بێت و خه‌ون و خه‌یاڵی دوژمنان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامانی نه‌هێنیی حهیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - شنۆ