کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شنۆ تیربارانی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"یان مەحکووم کرد

17:51 - 5 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ پامێکیان بڵاو کردووە و تیربارانکردنی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"یان مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

تیربارانکردنی هاوڕێ "هدایەت عەبدوڵڵاپوور" لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە وەبیرهێنەرەوەی تیربارانەکانی خەڵخاڵیی جەلاد و مرۆڤکوژە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

 ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵسوکەوتی سەبارەت بە مافی کورد هەر تیربارانە و هیچ ڕێگاچاڕەیەکی ئاشتیانەی بۆ کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێ نییە، ٤٢ ساڵ دوای تەمەنی نگریسی بە هەمان عەقڵییەتی خەڵخاڵییەوە دەجۆڵێتەوە .

دیارە مەبەستی سپای تێرۆریست تەنیا ترساندن و توندوتیژییە بۆ پاشگەزکردنەوەی خەڵک لە حیزبی دێموکرات، بەڵام ٤٠ ساڵە ڕێژیم ئەو سیاسەت سەرکووتگەرییە و داعشیانەیە درێژە دەدات. بەڵام حیزبی دێموکرات لەناو خەڵک خۆشەوێستر بووە و ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات تیربارانکردنی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە لە خەبات بۆ وەدیهاتنی  ئامانجە ڕەواکانمان شێلگیرتر دەبین.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شنۆ